فێرگەی زمانی کوردیی شاری شنۆ ڕێوڕەسمەک بۆ ئەو فێرخوازانە گرت کە بڕوانامەی زمانی کوردییان وەرگرتووە.
هەر بەم بۆنەیەوە ڕۆژی چوارشەمە، 19ی بەفرانباری ساڵی 1397/2718، سەعات 3ی دوانیوەڕۆ، ڕێوڕەسمەک لە #مجتمع_فرهنگی_هنریی شاری شنۆ بەڕێوە چوو.
لەم کۆڕەدا، بڕوانامە بە فێرخوازانی دەرچوو درا، وێڕای ئەوە هەندێ وتاری بەتوێکڵ، هەروەتر چەند گۆرانییەکی خۆشی کوردی لە لایەن مامۆستا و هونەرمەندی گەورەی شارەکەمان، #ئەحمەد_لاوە پێشکەش کرا.
بۆ دیتنی وێنەکان کرتە بکە سەر بەردەوام.
سپاسی هەموو ئەندامانی فێرگە و فێرخوازان و هۆنەران و خەڵک و هۆگرانی زمانی کوردی دەکەین.
وێڕای داوای لێبووردن لەمەڕ کەموکوڕییەکان، دەستخۆشیتان لێ دەکەین بۆ هاتنتان، گەورەتان کردین.
هەر بمێنن لە کوردایەتیدا
بەدڵخۆشییەوە ڕێوڕەسمی بڕوانامەدان بە فێرخوازانی دەرچووی فێرگەی زمانی کوردیی شاری شنۆ بەڕێوە چوو.
هەر بژین و سپاس بۆ هەموو ئەوانەی زەعمەتیان کێشاوە.