بە ناوی خودا
مژار: لە دوایین چالاکییەکانمان لەمەڕ فێرگەی زمانی کوردیی شاری شنۆ و خولی نوێی ڕێنووس و کاری بانگهێشت، ڕۆژی هەینی، بە هیوای خودا چووینە چوار مزگەوتی گوندەکانی: حەسەننووران، سینگان، گوندەوێڵە و تاچیناوێ.
لەم چالاکییەدا داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکرێ کە چەند خولەکەک باسی فێرگەمان بۆ بکات هەرچەند ڕۆژەک پێشتریش بە مامۆستایانی ئایینی کوترابوو.
لە دوای تەواوبوونی نوێژی جەماعەت لەکن دەرگا لاپەڕەیەک بە هاوشارییان و گوندییانی ئازیز درا.
بەشاربووانی چالاکی: کاک عەبدوڵڵا سەلامەت، فەرشاد نەبیزادە، موزەفەر عەزیزی و هەژار شنۆیی
شوێن: شاری شنۆ دوکان بە دوکان، گوندەکانی حەسەننوران، دێشەمس، سینگان، گوندەوێڵە و تاچیناوێ.
ڕێکەوت: 1397/9/1
ڕادەی بەشداربووان: لە گوندەوێڵە: 15 کەس حەسەننوران: 10 کەس دێشەمس: ناتەواو شاری شنۆ: 20 کەس
شرۆڤەی زیاتر: کرتە بکە سەر بەردەوام بۆ دیتنی وێنەکان و باس لە چۆنیەتی بەشداری خەڵک و چالاکی.
چالاکی لەم خولە:
کاک عەبدوڵڵا سەلامەت لە گوندی سینگان چالاکی کرد و لەوێ وێڕای پێشوازی گەرمی مامۆستا لە بانگهێشتی فێربوونی زمانی کوردی مامۆستا ساڵح مێهدیزادە خۆی بۆ ئاوایی سینگانێ قسەی کرد و کاک عەبدوڵڵاش کارتی بانگهێشتی داوەتە خەڵکی. ورەتان هەر بەرز بێ.
تێبینی: لە سینگانێ خولی فێرکاری بەڕێوە نەچوو تەنیا چالاکی بۆ بەشداری لە زمانی کوردی کرا.
تێبینی: لە تاچیناوێ خولی فێرکاری بەڕێوە نەچوو تەنیا چالاکی بۆ بەشداری لە زمانی کوردی کرا چوون لە شاری نزیک بوون و مامۆستامان کەم بوو بۆ وانەبێژی.
کاک فەرشاد نەبی زادە لەگەڵ هەژار شنۆیی بۆ بانگهێشت ڕۆیشتنە گوندی دێشەمس و لەوێ مامۆستا وێنس نۆخاهـ خۆی باسی زمانی کوردی نەکرد و تەنیا لە کۆتایی نوێژی هەینیدا داوای لە خەڵک کرد ڕاوەستن و گوێ بدەنە ئەم کارە پیرۆزەی ئێمە، کاک هەژار شنۆیی لەوێ جوان بۆی ڕوون کردنەوە. هەر ماندوو نەبن.
هەروەتر کاک فەرشاد لە مزگەوتی تاچیناوێش داوای لە مامۆستای ئایینی کردبوو ئەویش باسی بۆ کردبوون و لە دواشدا کارتەکانی دابوو بە خەڵک.
تێبینی: خولی فێرکاریی ڕێنووسی زمانی کوردی لە حەسەننوورانێ کاک فەرشادی نەبیزادە بەڕێوەی برد و 10 کەس بەشدارییان کرد.
کاک هەژار شنۆیی لەم چالاکییەدا لە گوندی حەسەنـنوران یووسف عەزیزی مامۆستای ئایینی گشت وتارەکەی زۆر بوێرانە باسی زمانی کوردی کرد و دوا هەژار شنۆیی هەستا و بەجوانی گرینگی فێربوونی زمانی کوردی بۆ خەڵک کرد و خەڵکیش زۆر بەتاسە بوون بۆ فێربوونی زمانیان.
تاقیی زمانی کوردی لە گوندی حەسەننووران سەر بە شاری شنۆ
بە وانەبێژیی ڕێزدار فەرشاد شنۆیی
تێبینی: خولی فێرکاریی ڕێنووسی زمانی کوردی لە دێشەمسێ کاک عەبدوڵڵا سەلامەت بەڕێوەی برد و ــــ کەس بەشدارییان کرد. ئەوڵێ باش پێشوازییان کرد بەڵام دوا بەهۆی کێشەی معلیمەکانی دێشەمسێ مناڵەکان نەهاتن و خول تەواو نەبوو.
کاک موزەفەر عەزیزی لە گوندی گوندەوێڵە داوای لە مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدییان کرد و ئەویش زۆر چالاکانە بۆ خەڵکی باس کردبوو دوا کاک موزەفەر عەزیزی ماڵ بە ماڵ گەڕاوە و ناونووسی خەڵکی کردووە. هەر بژین.
تێبینی: خولی فێرکاریی ڕێنووسی زمانی کوردی لە گوندەوێڵە کاک هەژاری شنۆیی بەڕێوەی برد و 15 کەس بەشدارییان کرد.
هەژار شنۆیی لە مزگەوتی یەکەک لە گوندەکانی شاری شنۆ و قوتابییە بەتاسەکانی کە زووتر هاتبوون بۆ پۆلی زمانی کوردی.
جا توخودا منداڵەکانن لەبن جێم تیوی، کارتۆن و ... دابنیشن یان بێنە مزگەوتێ و فێری زمانیان بن و ڕێز و حورمەت فێر بن؟؟؟
ساتێک ڕامان بۆ خەڵک
تاقیی زمانی کوردی لە گوندی گوندەوێڵەی سەر بە شاری شنۆ
بە وانەبێژیی مامۆستا هەژار شنۆیی
لە شاری شنۆ: دوکان بە دوکان کارتی بانگهێشتی ناونووسی زمانی کوردیمان بڵاو کردووە و بۆ خەڵکمان شرۆڤەن کردووە لەم مانگە ساردەدا کوڕەکان: کاک عەبدوڵڵا سەلامەت، موزەفەر عەزیزی و هەژار شنۆیی خۆبەخشانە ئەم کارەیان کردووە.
بە وانەبێژیی مامۆستا سارا خەنشا ئەم خولە لە شاری شنۆ بەڕێوەچوو.
تاقیی زمانی کوردی لە فێرگەی زمانی کوردیی سەر بە شاری شنۆ
لە گوندەکانی: سینگان، تاچیناوێ مامۆستایان خۆیان بۆ خەڵکیان شرۆڤە کردبوو و لە مزگەوتی گوندەوێڵە و حەسەننوران مامۆستا زۆر بەجوانی هاوکاری کردین و تا کۆتایی تێدا بوون سپاس لە هەموو ئەم بەڕێزانە دەکەم.